المؤتمرات العلمية
2019
((تەكنیكی ئاستانەی دیاری لە كورتە چیرۆكی كرمانجی سەروودا (2004-2006) ))
2019-04
زانكويا نةورؤز رِامان و بهاييَن كوردناسييىَ ساخ دكةتةظة
پوختە
ئەم لێكۆلینەوەیە لە ژێر ناونیشانی((تەكنیكی ئاستانەی دیاری لە كورتە چیرۆكی كرمانجی سەروودا(2004-2006) ))، هەوڵدانێكە بۆ روونكردنەوەی گرنگی و پێگەی چەمكی دیاری لە نێو هونەری كورتە چیرۆكدا. ئاشكرایە هەر پەرتوكەك خاوەن فرە تێكستە، هەندێ تێكست لە خزمەت و گەشەكردنی تێكستی ترن، یاخود لە دوو جەمسەری سەرەكی پێكهاتووە، یەكەم: ئاستانەی تێكست(تێكستی هاوتەریب)، كە بریتییە لە( ناونیشان، دیاری، لاپەڕەی كۆتایی، پەراوێز، ...هتد). ئەم تێكستانە لە خزمەتی جەمسەری دووەمن(تێكستی سەرەكی- سێنترالی)، هەر یەك لەم ئاستانانەدا بەها و گرنگی و ئەرك و تایبەتمەندی خۆی هەیە.
ئەم لێكۆلینەوەیە لەسەر بنەمای گریمانەكانی هەبوون و نەبوونی ئاستانەی دیاری لە كورتە چیرۆكی كرمانجی سەروودا، رێژەی پەیوەندی نێوان ئاستانەی دیاری و تێكستی سەرەكی و پەیوەندی نێوان دیاری و نووسەر و چەند گریمانەی تر ئامادەكراوە، واتە ئاستانەی دیاری هێدی هێدی خوێنەر لە جیهانی واقیع دادەبرێنیت و بەرەو جیهانی تێكست دەبات، دەكرێ بڵێین رێگە خۆشكەرە بۆ تێگەیشتن و وەرگرتنی تێكستی سەرەكی؛ بەڵام پێویستە ئاماژە بەوەش بكەین، كە هەندێ جار نووسەران ئاستانەی دیاری بە شێوەیەكی سەربەخۆ دەنووسن، كە هیچ پەیوەندی بە تێكستی سەرەكی نەبێت یان ڕەنگە هەر ئاماژە بەم ئاستانەیە نەكەن، ئەمەش بۆ دۆخی دەروونی و بێ ئاگایی نووسەر دەگەرێتەوە، نووسەران بەپێی ویستی خۆیان جۆر و تەكنیكی تایبەت بۆ ئاستانەی دیاری هەڵدەبژێرن، وەكو:(كورت، درێژ، شوێن، راستەوخۆ، ناراستەوخۆ، شیعر، زمانی بیانی، تایبەتی(خێزانی)، گشتی(كۆمەلایەتی، سیاسی،... هتد) و ئەم كارەی ئێمە خوێندنەوەیەكی ڕەخنەیە بۆ ئاستانەی دیاری و پراكتیكردنی بەسەر كورتە چیرۆكی كرمانجی سەروو (2004-2006). لە كۆتایدا وەڵامی رادەی هەبوون و نەبوون و پەیوەندی و شێوازی دیاری لە كورتە چیرۆكی كرمانجی سەروو دراوە و لە نووسەرێك بۆ نووسەرێكی تر دەگۆردرێت.
پەیڤێن سەنتەری:(ئاستانە، دیاری، تێكستی سەرەكی، دیاریكەر و دیاریكراو، كورتە چیرۆك).
الرجوع