| English | Arabic | Home | Login |

Published Journal Articles

2023

پێکهاتەی ڕستەی بکەرنادیار لە شێوەزاری کەلەکچیدا

2023-09
گۆڤارا زانکۆیا زاۆ،
پوختە: ئەم لێکۆلینەوەیە لە ژێر ناونیشانی (پێکهاتەی ڕستەی بکەرنادیار لە شێوەزاری کەلەکچیدا) یە، لەم لێکۆلینەوەدا هەولدراوە بە شێوەیەکی گشتی پێکهاتەی ڕستەی بکەرنادیاری شێوەزاری کەلەکچی دیاربکرێت، هەروەها ئاماژە بە تایبەتمەندییە سینتاکسییەکانیانی ئەم پێکهاتەیە دەکرێت و شرۆڤە دەکرێت. لە هەموو زمانێکدا بکەر پێکهێنەکی سەرەکییە لە ڕستەدا، پێویستە بکەر بۆ ئەنجامدان یان ڕوودانی کار لە ڕستەدا هەبێت، جا بکەر کەسێک بێت یان شتێک بێت، کەواتە بکەر لە پێناو تەواوکردنی ڕستەیە لە ڕووی سینتاکسیی و واتاییەوە، بەلام هەندێک جار بکەر لە ڕستەدا وون دەکرێت، بەم حالەتە دەوترێت (بکەرنادیار). گرنگی ئەم لێکۆلینەوەیە لەوەدایە؛ بۆ یەکەمجارە ئاماژە بە پێکهاتەی ڕستەی بکەرنادیاری شێوەزاری کەلەکچی دەکرێت و شێوە و جۆر و یاسا و تایبەتمەندییەکانی پێکهاتەی ڕستەی بکەرنادیار لەم شێوازەدا دیارکراوە و لە یەکجیاکراونەتەوە. ئەم لێکۆلینەوەیە بە پێی ڕێبازی وەسفی شیکاری ئەنجامدراوە، بابەتەکە وەسفکراوە و شێوە و جۆرەکانی پیکهاتەی بکەرنادیاری بەپێی ڕێژە و تاف و رووکارەکانی کاری ڕستە شیکراوەتەوە. گرنگترین پرسیارەکانی ئەم لێکۆلینە ئەوەیە، تایبەتمەندییە سینتاکسییەکانی پێکهاتەی ڕستەی بکەرنادیاری شێوەزاری کەلەکچی چییە؟ ئایا پێکهاتەی بکەرنادیار بە ڕێگای سینتاکسی یان مۆرفۆلۆجی دروستدەکرێت؟ یان بە هەر دوو ڕێگا ؟ لێکۆلینەوە لە سەر زمانی کوردی، زاری گۆران، شێوەزاری کەلەکچی کراوە، داتاکان لە زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانەی خەلکی ئەم شێوەزارە وەرگیراوە. لە کۆتاییدا گرنگترین ئەو ئەنجامەی پێیگەیشتووینە، کە لەم شێوەزارەدا پێکهاتەی ڕستەی بکەرنادیار بە هەر دوو ڕێگا بەرهەمدەهێن. وشە سەرەکییەکان: پێکهاتەی بکەرنادیاری، تایبەتمەندییەکانی سینتاکسی، بکەرنادیاری مۆرفۆلۆجی، بکەرنادیاری سینتاکسی، شێوەزاری کەلەکچی.

Back